دانانی تانکی غاز هه‌نگاو به هه‌نگاو
1- ئێوه‌و زانا غاز ده‌گه‌نه بریارێک بۆ دانانی شوێنی تانکی غازه‌که
2- ئێوه کۆنتراکتی به‌شداریکردن بۆ کڕینی تانکی و وه‌رگرتنی غاز ئیمزا ده‌که‌ن
3- زانا غاز ڕینمایی ته‌واوتان ده‌کات سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی خۆتان‌و تانکیه‌که له پێش دانانی تانکی و له‌کاتی دانانیدا و هه‌تا دوای دانانی تانکیهکهش.
4- تانکیه‌که ده‌هێنرێت بۆ شوێنی مه‌به‌ست و ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که بۆی ئاماده‌کراوه. گه‌ر هاتوو تانکیه‌که جۆری ژێر زه‌وی بوو، ده‌بێت پێشتر چاڵێکی بۆ ئاماده کرابێت به پێی ئه‌ندازه‌ی تانکیه‌که. ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆڵه‌ی که پێشتر لابرابوو له‌بار بێت واته به‌ردی گه‌وره‌و تیژی تیا نه‌بێت، ده‌توانرێت دووباره به‌کاربهێنرێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی چاڵه‌که‌ی که بۆ تانکیه‌که دروست کراوه. گه‌ر هاتوو خۆڵه‌که له‌بار نه‌بوو، ده‌بێت چاڵه‌که به لم پڕبکرێته‌وه.
5- تانکیه‌که بۆریه‌کانی لێده‌به‌سترێت و ده‌گه‌یه‌نرێت به تۆڕی ناوه‌وه‌ی بیناکه. پاشان تانکیه‌که پڕده‌کرێت له غاز به‌هۆی تانکه‌ری تایبه‌تی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م تانکیانه.
کاتێک که تانکی غاز داده‌نرێت ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنێکی گونجاو ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بکرێت
چاڵ هه‌ڵ که‌نین
له کاتی چاڵ ههڵکهنیندا ده‌بێت ئاگاداری تێپه‌ڕبوونی بۆریه‌کانی ئاو ئاوه‌ڕۆ بیت نه‌وه‌کا زیانیان پێبگات له کاتی ههڵکهنیندا.
چڵ و ڕه‌گی دره‌خت
نابێت تانکی له نزیک چڵی دره‌خت وه‌یان ڕه‌گی دره‌خته‌وه دابنرێت چونکه له‌وانه‌یه زیان به تانکیه‌که بگه‌یه‌نێت. ده‌وروبه‌ری تانکیه‌که یان ده‌بێت خاڵی بێت له دره‌خت وه یان ته‌نها ئه‌و ڕووه‌کانه‌ی لێبێت که که‌متر به‌رزده‌بنه‌وه له زه‌وی.
زێراب و چۆڕاوگه
ده‌بێت شوێنی تانکیه‌که دوور بێت له‌و جێگایه‌ی که زێرابی پیا تێپه‌ڕ ده‌بێت وه‌یان چۆڕاوگه‌ی بارانی دێته سه‌ر.
سه‌ره ڕێگای ئۆتۆمبیل
نابێت تانکی له نزیک سه‌ره ڕێی تێپه‌ڕ بوونی ئۆتۆمبیل دابنرێت و ده‌بێت حسابی ئه‌وه‌ش بکرێت که گه‌ربیت و ڕووداوی هاتوچۆ ڕوو بدات تانکیه‌که دووربێت له ئه‌گه‌ری به‌رکه‌وتن.
کاری گه‌ری بناغه‌ی خانوو
هه‌ر کاتێک تانکی (به‌تایبه‌تی تانکی ژێر زه‌وی) نزیک دیوار دانرا ده‌بێت ئاگاداری بوونی بناغه‌ی خانوو بکرێت . ئه‌گه‌ر که‌می شوێن بوو به گرفت له دۆزینه‌وه‌ی شوێنێکی گونجاو‌دا، ده‌بێت تانکی ژێر زه‌وی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 2 مه‌تر له دیواری بنچیینه‌وه دوور بێت.
گونجاندنی شوێنی تانکی بۆ تانکه‌ر و کرێن.
ئه‌و شوێنه‌ی تانکیه‌که‌ی لێداده‌نرێت ده‌بێت بتوانرێت به کرێن نزیک بیته‌وه لێی به هۆیه‌وه تانکیه‌که بخه‌یته ئه‌و شوێنه گونجاوه‌ی که پێشتر بۆی ته‌رخان کراوه.
تانکه‌ری پڕکردنه‌وه‌ی تانکه ته‌نها 25 مه‌تر سۆنده‌ی پێوه‌یه، ده‌بێت تانکه‌ره‌که بتوانێت بێته ئه‌و جێگایه‌ی که زیاتر له 25 مه‌تر نه‌بێت.
شوێنی تانکیه‌که به گوێره‌ی تانکه‌ره‌که‌وه ده‌بێت به جۆرێک هه‌ڵ بژێررێت که شۆفێری تانکه‌ره‌که له کاتی پڕ کردنی تانکیه‌که‌دا هه‌موو کات بتوانێت تانکه‌ره‌که‌ی خۆشی ببینێت.
باشترین شوێن بۆ وه‌ستانی تانکه‌ری غاز ئه‌و جێگایه‌یه که ده‌بێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 1،5 مه‌تر دووربێت له دیواری بنچینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌که بپارێزێت له داچوون.