• info@zanagas.com
  • 00964533226261

تانکی تازه‌ به‌ دیزانی ئه‌ڵمانی

تانکی تازه‌ به‌ دیزانی ئه‌ڵمانی

کۆمپانیای زانا غاز مژده‌ ده‌دات به‌ هاووڵاتیان که‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی مارتی 2013 وه‌ به‌ چه‌ند ئه‌ندازه‌ و قه‌باره‌یه‌کی جیاواز و له‌ هه‌ردوو جۆری تانکی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی، چه‌ند مۆدێلێکی تازه‌ ی تانکیمان پێگه‌یشتووه‌ به‌ دیزاینی ئه‌ڵمانی. بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ کۆمپانیاکه‌مانه‌وه‌.

– تانکی 500 لیتری ( سه‌رزه‌وی) :

ئه‌م تانکیانه‌ زیاتر به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی غاز بۆ چێشت خانه‌ی ماڵیک وه‌یان له‌ یه‌که‌یه‌کی بچوکی نیشته‌جی بووندا به‌کارده‌هێنرێن. ئه‌و بڕه‌ غازه‌ی که‌ ده‌کرێته‌ ئه‌م تانکیانه‌وه‌، هاوتایه‌ به‌و بڕه‌ی که‌ ده‌کرێته‌ ناو 18 بوتڵی غازی عێراقیه‌وه‌.

یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ گرنگه‌کانی تری ئه‌م تانکیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ جێگایه‌کی که‌می پێویسته‌ و ده‌توانرێت به‌ شێوه‌یه‌کی شاوڵی دابنرێت.

 

– تانکی 1000 لیتری سه‌رزه‌وی

ئه‌م تانکیانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و به‌ دیزاینێکی زۆر جوان دروست کراون. تانکیه‌کان له‌ جۆری سه‌رزه‌وین و بڕی 1000 لیتر غاز ده‌گرن.

– تانکی 2700 لیتری

ئه‌م تانکیانه‌ به‌ هه‌ردوو جۆری سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی ده‌ست ده‌که‌وێت له‌ لامان.

تانکیه‌کان به‌ زۆری بۆ ئه‌و جێگایانه‌ گونجاون که‌ به‌کارهێنانی غاز تیایاندا مام ناوه‌نده‌. بۆ نمونه‌ بۆ چێشت خانه‌ کان زۆر گونجاوه‌ یان بۆ ئه‌و ڤێللایانه‌ی که‌ گه‌وره‌ن و پێویستیان به‌ بڕێکی زۆر غاز هه‌یه‌ بۆ

مه‌به‌ستی سیسته‌می گه‌رمی ناوه‌ندی یان چێشت لێنان.

– تانکی 4850 لیتری

ئه‌م تانکیانه‌ له‌ جۆری سه‌رزه‌وین و زیاتر گونجاون بۆ ئه‌و جێگایانه‌ی که‌ به‌کارهێنانی غازیان زۆره‌ بۆ نموونه‌ کێڵگه‌کانی به‌خێوکردنی په‌له‌وه‌ر .